
At Ta mim
پشکی پارێزگای کەرکووک لە ڤاکسینی ڤایزەر گەیشتە کۆگای نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک و لە رۆژانی داھاتووەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
دوێنی یەکشەممە، لەڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە ٤٩ ھەزار دۆز ڤاکسینی جۆری ڤایزەری گەیشتە عێراق و دواتر بەپێی خشتەیەک بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دابەشکرا.
بەرێوبەری نەخوشخانەی گشتی کەرکووک، محەمەد فەرەیدون بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئەمە سێیەم قۆناغی ڤاکسینی چارەسەری کۆرۆنایە دەگاتە پارێزگای کەرکووک، قۆناغی یەکەم دوو ھەزار و ١٠٠ دۆز ڤاکسینی چینی بوو کە دیاری حکومەتی چین بوو بۆ عێراق و دواتر ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازێنێکا بوو، ئەوەی ئێستایش ھەزار و ١٧٠ دۆز ڤاکسینی جۆری فایزەرە".
محەمەد فەریدون گوتیشی: "ناردنی ڤاکسین بۆ کەرکووک بەردەوام دەبێت و ھەفتانە وەزارەتی تەندروستیی بڕێک ڤاکسین دەنێرن و ئێمەیش بەپێی میکانیزمەکانی وەزارەت دابەشی دەکەین".
بەرێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک راشیگەیاند، لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە لاپەڕەی تایبەتیان بۆ ھاووڵاتییان تەرخانکردووە تاوەکو ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆماربکەن.