ڕێبەر ئەحمەد: "بەشێک لە میلیشیاکان ھەوڵیاندا ھێرش بکەنە سەر ژێرخانی ھەرێم"
Arbil
هەولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد لەمیانی بەشدارییکردنی لە کۆنفڕانسێکی نێوان ژووری بازرگانی ھەرێم و شاندێکی بازرگانی ئەمریکایی، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ھەرێم کرد.
وەزیری ناوخۆی ھەرێم، ڕێبەر ئەحمەد لە دەستپێکی قسەکانییدا، ستایشی ڕۆڵی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا، ستیڤ لوتسی کرد، لەبارەی گرنگیان لە دروستکردنی دەرفەتەکان لە ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی قسەکانییدا، ڕێبەر ئەحمەد ڕۆڵی حکوومەتی ھەرێمی لە دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆ و سەقامگیرییدا ڕوون کردەوە کە بریتیی بوون لە ڕۆڵی پۆلیس، بەرگریی شارستانی، ئاسایشی سنوورەکان، وەڵامدانەوەی خێرا و مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان.
وەزیری ناوخۆی ھەرێم تیشکی خستەسەر ھەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گوتی: "ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ھێشتا کۆتاییان نەھاتووە و لە ناوچە جێناکۆکەکان چالاکن، بەتایبەتی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق. ھەروەھا ھێزەکانی ھەرێم لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیەیەکەوە بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ھەڕەشانە بە تایبەتی لەسەر سنوورەکان".
ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بە ھێرشە دڕۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر ھەرێم کرد و گوتی: "بەداخەوە بەشێک لە میلیشیاکان ھەوڵیاندا ھێرش بکەنە سەر ژێرخانی ھەرێمی کوردستان، دەبینین ئەوەش دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی، چونکە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان زۆر گرنگە، دەمانەوێت ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریکییەکان بکەین بۆ سەقامگیریی ژێرخانەکەمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
