عێراق

پەیامێک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری سێ ئەندامی خێزانێک کە لە بەغدا کوژران، هاوکات دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکات کە توانییان بە خێرایی تاوانباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن.

Sarmand Hameed  | 16.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
پەیامێک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری سێ ئەندامی خێزانێک کە لە بەغدا کوژران، هاوکات دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکات کە توانییان بە خێرایی تاوانباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن.

لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی هاتووە: "زۆر بە داخەوە هاووڵاتیی دارا رەئوف كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کوژراوەکان، دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر کردووە کە توانییان بە خێرایی تاوانباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن و تیایدا هاتووە "وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا رەئوف دەكەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم كە توانیان خێرا تاوانباری سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن".

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناوچەی مەنسور لە شاری بەغدا کوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەو تاوانەی راگەیاند.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن