پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "وێڕای ھاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و ھاوسەری و کچێکی شەھیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم".

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری سێ ئەندامی خێزانێک کە لە بەغدا کوژران، هاوکات دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکات کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکەن.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "وێڕای ھاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و ھاوسەری و کچێکی شەھیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری ھەولێر کردووە کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن و تیایدا هاتووە، "لە ھەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری ھەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن".
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناوچەی مەنسور لە شاری بەغدا کوژران.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەو تاوانەی راگەیاند.