پەیامی مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە خێر و بەرەکەت و سەلامەتی لەگەڵ خۆێدا بهێنێت.

Arbil
هەولێر - AA

مەسعود بارزانی بهبۆنهی جهژنی قوربانهوه پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه.
لە بەشێکی پەیامەکەی مەسعود بارزانی-دا هاتووە: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم".
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە ئەم جەژنە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهاندا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی نووسیوویەتی: "جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی".