عێراق

پێنجوێن.. دیمەنی ئەفسوناوی سەیرانگای گۆڵێ لە زستاندا

Rewa Mahmood Hasan  | 20.01.2022 - نوێکردنەوە : 21.01.2022
پێنجوێن.. دیمەنی ئەفسوناوی سەیرانگای گۆڵێ لە زستاندا

As Sulaymaniyah

پێنجوێن - AA رەوا حاجی

گۆڵێ گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن سەربە پارێزگای سلێمانی، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی پاش بەرد و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەھێ، گەرمک و لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بێماوای کۆن و لە رۆژاوا لەگەڵ گوندی قۆخی شاوڵێ.

بە قەدپاڵی ئەو شاخەی گوندەوارەکانی لێ گیرساونەتەوە، سەیرانگایەک هەیە کە بە هەوڵی خەڵکی گوندەکە، کراوەتە ناوچەیەکی گەشتیاریی و هەر چوار وەرزی ساڵ لە ناوچەکانی تری هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە گەشتیار سەردانی دەکەن.

سەیرانگای گۆڵێ دەكەوێتە گوندی گۆڵێ لە ناحیەی گەرمك بە دووری ٢٥ كیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای پێنجوێن (٩٦ كیلۆمەتر باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی)، ئەم سەیرانگایە تا ئێستا سروشتی خۆی پاراستووە و بەو سروشتە جوانە و دیمەنی چیا و رووەك و ئاوەكەیەوە سەرنجی گەشتیارانی بە لای خۆیدا راكێشاوە.

دیمەنی سەیرانگاكە، ئاو، چیا و شوێنی مەلەكردنی لە فۆتۆ و وێنەكاندا، دیمەنێكی زۆر سیحراویی و سەرنج راكێشە و گەشتیاران بە لای خۆیدا كەمەندكێش دەكات، ئەوەشی زیاتر دەبێتە هۆی جێگای سەرنجی ئەو كەسانەشی دەچنە ناوچەكە سروشتی ئاسایی ناوچەكەیە كە ناوچەیەكی شاخاوی و كوێستانە.

سنووری پێنجوێن لەگەڵ ئەوەی بە ناوچەیەکی سەختی کەشوهەوا ناسراوە و پلەکانی گەرما لە وەرزی زستاندا دەگەنە ١٦ پلە خوار سفر، بەڵام گەشتیار لەم بەشەی ناوچەکە کە بە سەیرانگای گۆڵێ ناسراوە، بەردەوام باوەشی کردۆتەوە بۆ گەشتیاران .

سەیرانگای گۆڵێ پێکهاتووە لە چەند سەرچاوەیەکی کانیاوی ئاو لەگەڵ چەمێکدا کە لە شاخەکانەوە دێنە خوار و بە دیمەنێکی سەوزایی دا دەرژێنە نێو گۆلێکەوەو سیحری جوانی ناوچەکە سەرجەم ئەو گەشتیارانە رادەکێشێت بۆ خۆی کە سەردانی دەکەن و ئەمەش وا دەکات بە یەکجار گەشتکردن بۆی، دڵیان ئاو نەخواتەوە.

محەمە کەمال هاووڵاتییەکی خەڵکی پێنجوێنە و کاری رۆژنامەنووسیییە، ئەو کە بۆ گرتنی وێنەی سەرنجڕاکێشی سەیرانگاکە هاتبوویە ناوچەکە باس لەوە دەکات لە زستاناندا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ئاوی کانیاوەکانی دەچنەوە سەر چەمی گۆلێ دەیبەستن و شەختە دروست دەکەن، ئەمەش دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دەدەنە ناوچەکە و وای کردووە کە گەشتیارێکی زۆر بەو هۆیەوە رووبکەنە سەیرانگاکە لەکاتی کردنەوەی رێگاکەدا.

سەبارەت بە ئاوی گەرمی کانیاوەکەش کە لە بەرزاییە شاخەکەدایە و بەسەر گۆڵێ-دا دەڕوانێت، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵک دێن بۆ ئەوەی خۆیان بخەنە نێو ئاوەکە و دەڵێت "خەڵک لەوبڕوایەدایە ئاوەکەی شیفایە بۆی، خۆیانی تێدەخەن، هەندێکیان ئاوەکەی دەبەنەوە و لێی دەخۆن وەک شیفا، پلەی گەرمی ئاوەکە لە زستاندا دەگاتە ٢٠ پلە لەکاتێکدا کەشوهەوای ناوچەکە لە زستاندا دەگاتە ژێر سفر".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın