Arbil
هەولێر -AA
پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد لە هەولێر بەڕێوەچوو تێیدا لە ڕێگا سەخت و پێچاوپێچەکاندا، ئۆتۆمبێلە دەستکارییکراوەکان لەلایەن شوفێرەکانییانەوە نمایشکران و بەسەر هەوراز و تەپۆلکەکاندا هەڵگەڕان.
پێشبڕکێی ئۆفڕۆد تەنها پەیوەندی بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆنترۆڵکردن و ئەزموونی لێخوڕینەوە هەیە لە چوارچێوەی ستانداردەکانی سەلامەتییدا.
ئۆتۆمبێلەکان پێشتر پشکنینی تەکنیکیان بۆ دەکرێت و هەروەها لە گۆڕەپانی نمایشەکەدا ڕێوشوێنی سەلامەتی گیرابووەبەر و تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی لە شوێنەکەدابوون و پێچەوانەی کەشوهەوا، خەڵکێکی زۆر بە گەرمییەوە بۆ سەیرکردنی چالاکییەکە ئامادبوون.
لەو چالاکییەدا ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشداربوون کە هێزی ئەسپیان بەرزە و دەستکاری لە شێوەی دەرەوە و دیزاینی ئۆتۆمبێلەکان کراوە بە جۆرێک بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەشێن.
چالاکییەکانی ئۆفڕۆد، واتا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ڕێگا تەسک و ناڕێک و پێچاوپێچەکان کە زۆربەی جار ئارەزوومەندان بۆ سەرگەرمی و وەرزش ئەنجامی دەدەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
