پارێزگاری هەولێر: "لەسەر ڕووداوەکەی هەولێری نوێ چەند کەسێک دەستگیرکراون"
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو (لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر): "ڕووداوەکە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون".
Arbil
هەولێر - AA
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر رایگەیاند کە ڕووداوەکە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.
دوێنێ لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان دوو وەبەرھێن لەسەر پارچە زەوییەک شەڕ روویدا و تیاییدا چەکیان بەرامبەر بە یەکتر بەکارھێنا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە بارەی ڕووداوەکەوە گوتی: "کێشەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە زەوییەک دراوە بە وەبەرهێنەرێک و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێکی دیکە، لەسەر ئەم بابەتە شەڕە تەقە دروست بووە و بەهۆیەوە چەندکەسێک دەستگیرکراون و مێژووی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە 10ساڵ لەمەوبەر".
زەوییەکە دەکەوێتە گەڕەکی هەولێری نوێ، ساڵی 2014 دراوە بە پڕۆژەی هێمن ستی بۆ ئەوەی شوقە بۆ مامۆستایان دروست بکرێت بە قیستی درێژخایەن، دواتر بەهۆی شەڕی دژ بە داعش و قەیرانی دارایی پڕۆژەکە ڕاوەستا و پاشان درا بە وەبەرهێنەرێکی دیکە.
دوێنێ ئێوارەش گرژی لە نێوان هەردوولادا دروست بوو، بەمهۆیەوە دوو کەس لە لایەنی یەکەم و کەسێکیش لەلایەنی دووەم کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
دوای ڕووداوەکەش بە مەبەستی تەشەنەنەکردنی شەڕەکە، هێزێکی زۆری ئەمنیی لەبەردەم هەردوو ماڵ دانراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
