عێراق

پارێزگاری دھۆک: "دەبێت تابلۆی دوکان و شوێنە گشتییەکان بە کوردی بنووسرێن"

پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر، لە کۆبوونەوەیەکدا دووپاتی کردەوە، دەبێت لەمەودوا تابلۆی شوێنە گشتییەکان بە زمان و ڕێنووسی کوردی دروست بنووسرێن.

Rawan Subhi Obaiullah  | 28.07.2025 - نوێکردنەوە : 28.07.2025
پارێزگاری دھۆک: "دەبێت تابلۆی دوکان و شوێنە گشتییەکان بە کوردی بنووسرێن"

Dahuk

دھۆک - AA

پارێزگای دھۆک، عەلی تەتەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی، بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و بەرپرسی سەندیکا پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا و تێیدا باسی لە ڕەوشی بازاڕ و تابلۆی فەرمانگەکان، شوێنە گشتییەکان، ئەو زمان و ڕێنووسەی کە تابلۆکانی پێ نووسراوە کراوە.

لەبارەی ھەڵمەتی گۆڕینی زمانی تابلۆی شوێنە جیاجیاکان، پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو تابلۆی فەرمانگەکان، شوێنە گشتی و بازرگانی و گەشتیارییەکان، کۆمپانیا، مارکێت، دوکان و بازاڕە مۆدێرنەکان، ھەمووی بە زمان و ڕێنووسی کوردیی دروست شانبەشانی زمانەکانی دیکەی عەرەبی و ئینگلیزی بنووسرێن و نیشان بدرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی ئوسو کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارێزگاری دھۆک کردبوو، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕايگەیاند: "لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ئێمە، لێژنەی تایبەتمان ھەیە و بەردەوام چاودێریی لەسەر کۆمپانیا و ھۆتێل و خواردنگەکانی گەشتیاریی دەکەین کە دەبێت تابلۆکانیان بە کوردییش بنووسرێن".

رۆژی ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٣ کە ھاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیھانیی زمانی دایک بوو، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم مەسرور بارزانی بۆ زیاتر پاراستن و گرنگییدان بە زمانی دایک دوو فەرمانی دەکرد و لەم چوارچێوەیەشدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردیی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکوومی و ناحکوومییەکان، ھەروەھا نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان و رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، ئەمە جگە لەوەی دووپاتی کردەوە کە لە ھۆتێل و شوێنە گەشتیاریی و رێستورانتەکان، پێویستە گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان بەزمانی کوردی ھەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın