١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە
١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە و یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ناونیشان تێیدا نمایشکراون.

Arbil
هەولێر -AA
١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ناونیشان تێیدا نمایشکراون.
پێشانگاکە وەک نەریتێکی ساڵانە، ئەمساڵیش لە لایەن سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کرایەوە.
٣٥٠ خانەی بڵاوکردنەوە لە ٢٢ وڵاتانی عەرەبی و جیهانییەوە بەشداری پێشانگاکەن کە هەموویان لەسەر رووبەرێک کتێبەکانیان نمایش دەکەن کە زیاترە لە ٢٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە و بە گشتی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار ناونیشانیش نمایشکراون.
لە پێشانگاکەدا هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیر و نووسەران لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، بەشدارن و بە درێژایی ڕۆژانی پێشانگاکە چەندین پانێڵ و دیبەیتی ڕۆشنبیری لەبارەی وەرگێڕان و زمانەوە بەڕێوەدەچن.
١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە ٩ تا ١٩ی نیسان بەردەوام دەبێت.