هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ دا
Arbil
هەولێر - AA
لە ھەولێر ئامادەکارییەکانی سەری ساڵ دەستی پێکردووە و مۆڵە بازرگانییەکان پڕن لە دارەکانی کریسمس کە بە گڵۆپ و ڕازاندنەوەی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراونەتەوە، کەشێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ھاووڵاتییان و گەشتیاران دروستکردووە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ، شەقامەکان پڕن لە چاڵاکیی جۆراوجۆر و ئاھەنگگێڕان، خەڵک بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ساڵێکی نوێ دەکەن، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین چالاکییەکان فێستیڤاڵی خواردن و کاری دەستییە کە لەناو دامێنی قەڵای ھەلێر کراوەتەوە و کۆمەڵێک شیرینی و خواردنی کولتووریی پێشکەش دەکات، ھاوکات چەند شوێنێکیش لە فێستیڤاڵەکە بە کاری دەستی بەشدارن.
لەگەڵ خۆرئاوابووندا، بۆنی خواردن و خواردەمەنییەکان باڵی بەسەر شوێنەکەدا دەکێشێت و بۆنی گۆشتی کباب و کەلانە و نانی تازە، بانگھێشتنامەیەکی بەرگەنەگیراو بۆ خەڵکەکە دروست دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە تامی خواردنەکان بکەن، ھاوکات گڵۆپ و ڕووناکییەکان ھێندەی دیکە کەش و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە شوێنەکە بەخشیووە.
ساڵانە بەر لە ھاتنی سەری ساڵی نوێ، لە ھەولێر کۆمەڵێک چالاکی و فێستیڤاڵ ئەنجام دەدرێت و ڕازاندنەوە بۆ بەشێکی زۆر لە شەقامەکان دەکرێت و شەوانە خەڵک لە بازاڕ و مۆلە بازرگانییەکان کۆدەبنەوە و وێنەی یادگاریی لەتەک داری کریسمس دەگرن و ھیوای ھاتنی ساڵێکی خۆش دەخوازن.
