هەشت ملیۆن مەتر سێجا ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوی دهۆک
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەنداوی دهۆک بە تەواوی سەرڕێژ بکات.
Dahuk
دھۆک - AA
بەپێی داتا فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دھۆک، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە، لە ئێستادا تەنیا سێ مەتر و ٢٠ سانتیمەتری ماوە بۆ ئەوەی ئاستی ئاو بگاتە خاڵی سەرڕێژبوون و لەم حاڵەتەشدا پێویستی بە نزیکەی ٨ ملیۆن مەتر سێجا داھاتی ئاو هەیە.
ئەمساڵ لە سەنتەری شاری دھۆک ٦٣٠ ملیمەتر باران باریووە، کە ئەمە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادبوونێکی چاوەڕواننەکراوە؛ چونکە پار ساڵ تا ھەمان ڕێکەوت تەنیا ١٢٠ ملیمەتر باران باریبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکە داوا لە سەرجەم خاوەن کافتریا، چێشتخانە، ھۆتێل، مۆتێل، گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل و ھەروەھا جووتیاران دەکات، کە بە زووترین کات لەسەر ڕێڕەوی ڕووباری بەنداوەکە دووربکەونەوە و کەلوپەلەکانیان بۆ شوێنی سەلامەت بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە کاتی سەرڕێژبوونی بەنداوەکەدا تووشی ھیچ زیانێکی ماددی نەبن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
