عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٦٨٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٨٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە، هەروەها ٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin   | 01.10.2020
هەرێمی کوردستان.. ٦٨٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٣٧ تووشبوو و لە هەولێر ٢٢٩ تووشبوو و لە سلێمانی ٦٠ تووشبوو و لە گەرمیان ٣٠ تووشبوو و لە پارێزگای هەڵەبجە-ش ٢٨ تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٣ کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٨٦ کەس و لە سلێمانی ٢٩ کەس و لە گەرمیان ٣٣ کەس و لە هەڵەبجەش ٣٥ تووشبووی کۆرۆرنا.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانییە بە ١٠ کەس و لە دهۆک هەشت کەس، دوو کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ٤٧١ هەزار و ٩٤١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٤٨ هەزار و ٤٩٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٣٠ هەزار و ٨٨٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٨٣٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٧٧٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın