عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٦٦٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەزار و ١١٧ کەس چاکبوونەتەوە و نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen   | 11.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٦٦٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٦٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٢٣ کەس، ٢٠٧ لە سلێمانی، ١٤١ لە هەولێر، ٧٣ لە گەرمیان و ٢٠ کەسیش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١١٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە ٣٨٨ کەس، ٣٦٩ لە دهۆک، ٢٩٤ لە هەولێر، ٥١ کەس لە گەرمیان، ١١ کەس لە هەڵەبجە و چوار کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە هەولێر، سێ کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی و کەسێکیش لە گەرمیان.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧١٤ هەزار و ٩٤١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٨ هەزار و ١٤٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٣٩ هەزار و ١٣٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٨٨١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش چوار هەزار و ١٢٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın