هەرێمی کوردستان.. ٤٠٤ حاڵەتی تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٥ هەزار و ٥٧٧ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكهوە گەیشتە ٥٩٧ کەس.

Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٩٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٥ هەزار و ٥٧٧ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكهوە گەیشتە ٥٩٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٩٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٣٧ لە هەولێر، ٣٢١ لە سلێمانی، هەزار و ٩٠ لە دهۆک، ٢١٣ لە گەرمیان و ٣٥ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٤٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ٢١٨ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای سلێمانی، ٦٤ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٣٥ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان، ٢٩ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای دهۆک، ١٠١ تووشبوو
- پارێزگای هەڵەبجە، ٢١ تووشبوو
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٧٤ لە هەولێر، ٤٦ لە ئیدارەی گەرمیان، ٢٩ لە دهۆک و ١١ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢١٦ هەزار و ١٧٢ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٩١ هەزار و ٣٠٥ لە هەولێر، ٦٨ هەزار و ٣٢ لە سلێمانی، ٥٤ هەزار و ٧٩٨ لە دهۆک و دوو هەزار و ٣٧ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ هەزار و ٣٦٧ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢٠ هەزار و ٥٦٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا،٨٠٤ هاووڵاتیی لە ١٥ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١١٠ لە سلێمانی و ٦٩٤ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٤ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٥ هەزار و ٥٧٧ تووشبوو کە پێنج هەزار و ٤١٧ لە هەولێر، هەشت هەزار و ٧٦٢ لە سلێمانی، ٩٠٢ لە دهۆک و ٤٩٦ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٥٩٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ١٤٨ لە هەولێر، ٤٣٥ لە سلێمانی، شەش لە دهۆک و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و نۆ هەزار و ٧١١ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە سێ هەزار و ٣٣٧ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٥٢٨ لە سلێمانی، ٤٠٥ لە دهۆک و ٤٤١ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٢٩٦ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە هەزار و ٩٣٢ لە هەولێر، دوو هەزار و ٧٩٩ لە سلێمانی، ٤٩١ لە دهۆک و ٤٧ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.