عێراق, کۆڤید- ١٩

نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەلێر، بژار موسا: ''بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی رۆژئاوا بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت''.

Heman Hussein Yaseen  | 02.08.2020 - نوێکردنەوە : 05.08.2020
نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت

Arbil

ھەولێر - AA

بەھۆی ھەڵکشانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە شاری ھەولێر و بەشی بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێر بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەلێر، بژار موسا بە ئاژانسی ئاناۆدڵوی راگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی رۆژئاوا بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.

بژار موسا راشیگەیاند کە، نەخۆشخانەکە نزیکەی ١٦٠ قەرەوێڵەیە و، ھەروەھا بەشی بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێر لە ئامادەکردندایە بۆ وەرگرتنی تووشبوانی کۆرۆنا، چونکە ئێستا بارودۆخی نەخۆشەکان پێویستیان بە مانەوەیە لە نەخۆشخانە".

لەبارەی ژمارەی نەخۆشخانەی تەرخانکراو تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر بژار موسا گوتی: ''بەھۆی ھەڵکشانی رێژەی تووشبووان، ناچارین فریاکەوتنی رۆژئاوا و یەکەی بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێر بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان بکەین''.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جگە لە سەنتەری کۆرۆنا، هەر یەک لە نەخۆشخانەکانی ئیماراتی و نەخۆشخانەی رزگاری بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخانکرابوو. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەروەها ئامادەکارییەکانی خزمەتکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێریشی راگەیاندووە.

ھەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ھۆشداریداوە لەبارەی زیادبوونی رێژەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەی یەک ھەفتەدا ١٠٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانییان لەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ١٣٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٥٥١ کەس گیانییان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın