عێراق

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی تورکیا جەختیان لە پەیوەندییەکانییان کردەوە

Heman Hussein Yaseen  | 02.09.2025 - نوێکردنەوە : 03.09.2025
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی تورکیا جەختیان لە پەیوەندییەکانییان کردەوە

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، باڵیۆز عەلی رەزا گونەی و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان-عێڕاق بڵاویکردووەتەوە کە لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێم، پەیوەندییەکانی ھەولێرـ بەغدا و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقیان تاوتوێکرا.

ئەوەشخراوتەڕوو کە ھەردوولا ستایشی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد و جەختیان لە برەودان بە فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەشیان لە بوارە جیاکاندا کردەوە.

سەرۆکایەتی ھەرێم بڵاویشی کردووەتەوە کە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکانی سووریا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری و لێکەوتەکانی، لەگەڵ چەند پرسێکی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە کە تێیدا کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر ئامادەی بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن