مەسعود بارزانی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرس گەیشتە بەغدا
- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان تاوتوێ دەکات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان مەسعود بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکانی مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان لە بەغدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پشکی بوودجەی ھەرێمی کوردستان، مووچەی مووچەخۆران، یاسای نەوت و گاز، پرسی ھەڵبژاردنەکان، پێکنەھێنانی حکوومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک، پرسی شنگال.
پێشتر بارەگای بارزانی ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان، سەردانی بەغدا دەکات.
دوای شەش ساڵ، جارێکی دیکە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا بکات.
مەسعود بارزانی دوایین سەردانی بۆ بەغدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامی دابوو.
