عێراق

مەسرور بارزانی: "ھەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر ھەرێم دەگرینە بەر"

Heman Hussein Yaseen  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
مەسرور بارزانی: "ھەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر ھەرێم دەگرینە بەر"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەرکۆنەکەی ھێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە: "ھێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید و ٣٠ پێشمەرگەش بریندار بوون".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان، ڕاشیگەیاندووە: "ھەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکاریەی دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم ھێرشە دوژمنکارانەی سەر ھەرێمی کوردستان دابنێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن