عێراق

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی راهێنان بەهێزی پێشمەرگە و جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە.

Fakhradın Ibrahım Mohammad  | 27.01.2020 - نوێکردنەوە : 27.01.2020
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران مارکوس گروبەل و یورگن هاردت.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، دڵشاد بارزانی، هەروەها کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، باربارا ڤۆلف ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کراوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی راهێنان بەهێزی پێشمەرگە و جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە.

مەسرور بارزانی بۆ شاندە ئەڵمانییەکەی راگەیاندووە کە داعش هێشتا مەترسییەکی جیددییە لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا.

لە بەرامبەردا شاندەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا وێڕای ئاماژەدان بە پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق وناوچەکەدا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕیوە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın