مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا کرد
ڕێککەوتنی سێ لایەنەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، تەوەرێکی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بووە.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێڕاق، ئانڵ بۆرا ئینان کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێم، ئەرمان تۆپجو ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە باڵیۆزی تورکیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد و بەتایبەتیش ئاماژەی بە پڕۆژەی ڕووناکی و پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگە و پشتێنەی سەوزایی و دابینکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی ئاو کرد.
بەپێی بەشێکی ھەواڵەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا کراوە و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خوولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
