مەسرور بارزانی پێشوازیی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان کرد

Arbil
ههولێر-AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە میری ئێزدییان، حازم تەحسین بەگ و بابە شێخی ئێزدییان، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسیگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانهوه بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییان دووپاتکردووهتهوه و وەک هەمیشە، پشتیوان و داکۆکیکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت.
مەسرور بارزانی جەختی لەوەشکردووهتهوه کە حکوومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ئاوارەکان، بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان.
لای خۆیانەوە هەریەک لە میر و بابەشێخی ئێزدییان، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، مەسرور بارزانییان کرد بۆ رەزامەندیدانی لە سەر، کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکانیان، لەوانە، کردنی هەردوو کۆمەڵگەی خانکێ و شاریا بە ناحیە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن