لە یادی راپەڕینەکەدا دەروازەی شەقامی مەولەوی کرایەوە
لە یادی راپەڕینی شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و چەند بەرپرسێکی تر، دەروازەی شەقامی دێرینی مەولەوی کرایەوە.

As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
لە یادی راپەڕینی شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و چەند بەرپرسێکی تر، دەروازەی شەقامی دێرینی مەولەوی کرایەوە.
ئەمڕۆ حەوتی ئاداری ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی و لە شەقامی مەولەوی، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی دێرینی مەولەوی کۆتایی پێهات و دەروازەکە کرایەوە.
لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستانی لە خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە دڵسۆزانە ئەرکی تەواوی نوێکردنەوەی ئەم دەروازەیەی لە ئەستۆگرتبوو، هاوکات سوپاسی هەموو ئەو کەس و دامەزراوە و لایەنانەی کرد کە بەخەمی پاراستنی پەروەردە و کولتوور و ئابووریی رەوای ئەم وڵاتەوەن.
پارێزگاری سلێمانی جەختی لەسەر بەهای یەکبوون و تەبایی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردەوە کە نهێنی هەموو سەرکەوتنەکانیانە.
دەروازەی مەولەوی یەکێک بووە لەو شوێنانەی کە لە حەوتی ئاداری ١٩٩١دا و لە راپەڕینەکەی سلێمانی-دا، خەڵکی شارەکە تیایدا گردبوونەوە و بەرەو ناوەندە سەربازیی و ئەمنییەکانی رژێمی بەعسی رووخاو رۆیشتن و کۆنترۆڵیان کرد و بۆسەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ، پاشماوەی رژێمی بەعسی رووخاو لە شارەکە بەدەرنران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن