عێراق

لە ھەولێر یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە

Heman Hussein Yaseen  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
لە ھەولێر یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە

Arbil

ھەولێر - AA

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لێ بێت) وەک ھەموو ساڵێک، موسڵمانان دوای نوێژی بەیانی، بە جلوبەرگێکی جوان و بۆنی خۆشەوە سەردانی بازاڕەکانیان کرد و نوقڵ و نەباتیان بەسەر یەکتردا بەخشییەوە.

​​​​​​​لە بەیانییەکی زووەوە، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی نەریتی ناوچەکە، ھەندێکیشیان بە دەف ژەنین و گوتنی سروودی ستاییشی و دروشمی تایبەت بە لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، ڕوویان لە بازاڕ و بە دیارییکراوی چواردەوری قەڵای شاری ھەولێر کرد و بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەم یادە کرد.

بە درێژایی شەقامەکە گشتییەکان بۆ چوونە ناو بازاڕ، لافیتەی ڕەنگاو ڕەنگ بە دروشمی جیاوازەوە ھەڵواسراون و لە بەشی سەرەوەش ناوی پێغەمبەر محەمەد بە گەوریی نووسراوە و جیاواز له‌ ساڵه‌كانی پێشووتریش، ئه‌مساڵ به‌شێك له‌ دوكانه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگێڕه‌كانیش بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانییان له‌ چه‌ند شوێنێكی بازاڕ ده‌بیندرێن.

ساڵانە لە ١٢ی مانگی ڕەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود و بۆنەی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لە لایەن زۆرینەی دەوڵەتانیشەوە ئەو ڕۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی و، بەم بۆنەیەوەش ئەمساڵ لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın