عێراق

لە ھەولێر ئاگر لە کۆگایەکی دار کەوتەوە

Heman Hussein Yaseen  | 25.10.2022 - نوێکردنەوە : 26.10.2022
لە ھەولێر ئاگر لە کۆگایەکی دار کەوتەوە

Arbil

هەولێر - AA

لە گوندی گەزنە لەسەر رێگای ھەولێر-دھۆک ئاگر لە کۆگایەکی دار و پلاستیک کەوتەوە و بەھۆی خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە، سەرجەم کەلوپەلەکانی ناو کۆگاگە سووتان.

بەگوتەی شایەدحاڵان ئاگرەکە کاتێک کەوتووەتەوە کە لە ژوورەوە کارمەندەکان سەرقاڵی لەحیمکردن بوون و پڕیشیکی لەحیمەکە بەر چەند سپڕایەک کەوتووە و دوتر ئاگر کەوتووەتەوە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی ھەر زوو رێگرییان لە پەڕینەوەی ئاگرەکە کرد بۆ کۆگاکانی دیکە، بەڵام ئەو کۆگایەی ئاگرەکەی لێ کەوتەوە، تەواوی کەلوپەلەکانی سووتاون.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ھەولێر رایگەیاند کە جگە لە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، ھاوکات لێکۆڵینەوە لە خێرا تەشەنەکردنی ئاگەرەکەش دەکەن.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر، سەرکەوت کاڕەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی گەزنە لەسەر رێگای هەولێر-دهۆک رووی دا کە بەداخەوە ئەو کەلوپەلەی لەناو کۆگاکەدا بوون کە پێکھاتبوون لە دار، سپڕا، پلاستیک وکەلوپەلی جوانکاریی سەرجەمیان سووتان و ھیچ کەلوپەلێک رزگار نەبوو، ھەر بۆیەش زیانێکی زۆری ماددی بەر کۆگاکە کەوت، بەڵام توانرا کۆگاکانی تەنیشتی بپارێزرێن و ئاگرەکە نەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکانی دیکە".

سەرکەوت کاڕەش جەختی لەوەشکردەوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی زوو تەشەنەکردنی ئاگرەکە و بوونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی لەناو کۆگاکە دەکەن و گوتی: "دواتر لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکە دەکەین، ھەرچەندە ئێمە پێشبینی ئەوەمان ھەیە کە شوێنەکە مەرجەکانی بەرگریی شارستانی تیادانەبووە، بەڵام دواتر ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەوە دەردەخات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın