لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە ناحیەی دێرەلوک بووە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دهۆک، ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەیان تۆمار کردووە.
Dahuk
دھۆک - AA
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دھۆک، ناحیەی دێرەلوک بە تۆمارکردنی ١٢٨ ملم باران، لە پلەی یەکەمی ناوچەکانی پارێزگای دھۆک دێت، بە دوای ئەویشدا ناحیەی شێلادزێ بە ٩٤ ملم.
لە سەنتەری شاری دھۆک ١٦.٢ ملم باران باریوە، زاویتە ٤٩ ملم، مانگێش ٤٨ ملم، سێمێل ٢١.٦ ملم، ئەترووش ٥٩ ملم، باعەدرێ ٢٢ ملم، شێخان ٤٥ ملم، چەمانکێ ٧٩ ملم، سەرسنک ٧٨ ملم، ئامێدیێ ٧١ ملم، شێلادزێ ٩٤ ملم، دینارتە ٦٩.٢ ملم، ئاکرێ ٤٠ ملم، گردەسین ٣٤.٢ ملم، باتیفا ٩٠ ملم، دەرکار ٥٣ ملم، زاخۆ ١٨،٦ ملم.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دھۆک، لەم وەرزەی بارانباریندا قەزای ئامێدی و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین ڕێژەی بارانبارینیان لە سنووری پارێزگاکە تۆمار کردووە، بە جۆرێک لە دێرەلوک ١٣٤٥ ملم، لە شێلادزێ ١٣٣٩ ملم، لە کانێ ماسێ ١٢٣٤ ملم، لە چەمانکێ ١١١٧ ملم، لە سەرسنک ١٠٦٨ ملم، لە ئامێدی ١٠٥٦ ملم و لە بامەرنێش ١٠٠١ ملم باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی سێشەممە، ئاسمان ھەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە ھەور و ساماڵ دەگۆڕێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
