عێراق

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) وۆرکشۆپێکی لەژێر دروشمی "درووستکردنی هیوا لە رێگەی کردارەوە" بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی ئەنجام دا.

Muhammed Karim Saedgul  | 11.09.2022 - نوێکردنەوە : 12.09.2022
لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

کۆیە – AA

زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) وۆرکشۆپێکی لەژێر دروشمی "درووستکردنی هیوا لە رێگەی کردارەوە" بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی ئەنجام دا.

وۆرکشۆپەکە چەندین پانێلی جۆراوجۆری وەکو رۆڵی ئایین لە پێشگیریگردن لە خۆکوژی، رۆڵی میدیا، پەروەردە و توێژینەوە، کۆمەڵگەی مەدەنی و جێندەر و داڕشتنی سیاسەت لەخۆگرت.

لە میانی وۆرکشۆپەکەدا، پیشانگایەکی وێنەکێشی بەڕێوەچوو کە تیایدا تابلۆکانی نیگارکێش، ناز عەلی و چەند تابلۆیەکی ئەو ئاوارانەی تێدا نمایش کرا کە لە کەمپەکانی دهۆک، سەڵاحەددین و حەسەن شام کێشاویانە و باس لە دۆخی دەروونی و هەوڵەکانی خۆکوشتنیان دەکات.

سەرۆکی تیمی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە پارێزگای سەڵاحەددین، دکتۆر عەبیر دەهام ساڵح باسی لەو تابلۆیانە کرد کە لەلایەن چەند کەیسێکی رزگاربوو لە خۆکوشتن ئامادە کراوە و گوتی: "تابلۆیەکمان هەیە لەلایەن پۆلیسێکی عێراقی دانیشتووی شاری تکریت ئامادەکراوە کە هاوسەرەکەی لەلایەن داعش لە پێش چاوی خۆی دەستدرێژی کراوەتە سەر و کوژراوە".

دکتۆر عەبیر دەهام ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کەسە لە دوای ئەو رووداوە چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دواتر لەلایەن رێکخراوەکەیانەوە وای لێکراوە کە بەتەواوەتی واز لە بیرۆکەی خۆکوژی بهێنێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کردەوە کە لەو تابلۆیانەی دواتر کێشاوێتی ئەوە بەدی دەکرێت کە ئەو کەسە هیوای بۆ گەڕواتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەکرێت پێش لە خۆکوژی بگیرێت.

مامۆستا لە زانکۆی کۆیە و پسپۆری پەروەردە و دەروونزانی، پ.د. خالید ئیسماعیل مستەفا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە رۆڵی ئایین کرد لە نەهێشتنیی خۆکوژی و رێگرتن لەو کردارە.

دکتۆر خالید گوتی: "لە دوو رێگاوە پێشگیری لە خۆکوژی دەکرێت، یەکەمیان لە رێگەی ئایینەوە وەکو حەرامکردن و تاوانکردنی خۆکوشتن و دووەمیان کەمکردنەوەی هۆکارەکانی خۆکوشتنە وەکو نەهێشتنی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەکارنەهێنانی ماددە هۆشبەرەکانە".

وۆرکشۆپەکە بە چەند راسپاردە و پرۆگرام بۆ کۆنفرانسێک لە ئایندە کۆتایی هات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın