لە ئاکامی بۆردومانەکەی ئێران حەوت کەس لە کۆیە بوونەتە قوربانی
لە ئاکامی بۆردومانی ئێران بۆ بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، دوو کەس کوژراون و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی ھێزەکانی ئێران بۆ بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، دوو کەس کوژراون و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ھێزەکانی ئێران، بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران-یان لە کۆیە بۆردومان کرد.
تەندروستیی کۆیە رایگەیاندووە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو کوژراو و پێنج بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کۆیە.
ئەمڕۆ ھێزەکانی ئێران، بارەگای ژمارەیەک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی ئێران-یان لە ناوچەکانی سیدەکان، زڕگوێز، کۆیە و شارۆچکەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکووک بۆردمان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ھێزەکانی ئێران لە رێگای ئارستەکردنی ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، بارەگاکانی پارتە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی ئێران-یان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.
