عێراق

عێراق.. کشانەوەی قوسەی سوهێل لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران

- وەزیری خوێندنی باڵا لە حکوومەتی کاربەرێکەری عێراق، قوسەی سوھێل رایگەیاند کە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کشاوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەیش داوای لێبوردنی لە هاوپەیمانی بینا کردووە.

25.12.2019 - نوێکردنەوە : 25.12.2019
عێراق.. کشانەوەی قوسەی سوهێل لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران

Iraq

بەغدا - AA

وەزیری خوێندنی باڵا لە حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، قوسەی سوھێل رایگەیاند کە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتوو کشاوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەیش داوای لێبوردنی لە ھاوپەیمانی بینا کردووە.

قوسەی سوھێل نامەیەکی ئاراستەی ھاوپەیمانی بینا کردووە کە تیایدا ھاتووە "ستایشی برایانی ھاوپەیمانی بینا گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم، بەھۆی رەوشی ئێستا ناتوانم خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتوو کاندید بکەم، بۆیە داوا دەکەم رەزامەندی لەسەر ئەو داوایەم نیشان بدەن و کەسێکی دیکە لە بری من کاندید بکەن".

سێ رۆژ لەمەوبەر ھاوپەیمانی بینا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکوومەتی کاربەڕێکەر، قوسەی سوھێل-ی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران داھاتوو پێشکەش کرد.

ئەم ھەنگاوەی قوسەی سوھێل دوای ئەوە دێت کە ناوبراو لە لایەن خۆپیشاندەران و فراکسیۆنەکانی سائیرون، ھاوپەیمانی نەسر لەگەڵ زۆربەی لایەنە سوننەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی داھاتوو رەتکرابوویەوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ماوەی دەستووری لە بەردەم سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح کۆتایی ھات کە دەبوو کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن بۆ سەرۆکوەزیرانی داھاتوو راسپرادبایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın