عێراق

عێراق.. دەستگیرکردنی بەناو بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی داعش

سوپای عیراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.

Sarmand Hameed  | 17.11.2021 - نوێکردنەوە : 17.11.2021
عێراق.. دەستگیرکردنی بەناو بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی داعش

Arbil

هەولێر - AA

سوپای عیراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی ١٥ لەسەر بوونی دوو تیرۆریست لە ناوچەکانی گەڕەکی ڕەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەهەماهەنگیی لەنێوان هێزێکی فەوجی لیوای ٧٣ی پیادە و هەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا هەدوو تیرۆریستەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستەکەی دیکە ئەندامێکی چالاک بووە لە بەناو سەربازگەی گشتیی داعش و هەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراوبوونە.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın