شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی گرتەوە
Arbil
هەولێر - AA
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و تا ئێستاش بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامە.
ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٥ ڕۆژە وەرزی ھاوین دەستی پێکردووە و پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەرووی ٤٠ پلەی سیلیزی و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، هاووڵاتییان ناتوانن لەم کاتەدا بچنە دەرەوە.
لە ئێستاشدا دیمەنەکانی ھەورە بروسکە و گۆڵەی ھەور لە ئاسمانی ناوچەکە بوونی ھەیە و بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ باران لە شوێنە جیاوازەکان دەبارێت.
