عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتگیری خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق: "داواکاری خوێندکاران رەوایە و داوا لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا دەکەین بێنە پەرلەمان".

Heman Hussein Yaseen  | 23.11.2021 - نوێکردنەوە : 23.11.2021
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتگیری خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران دەکات

Arbil

هەولێر - AA

بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان، ماوەی سێ رۆژە قوتابییان و خوێندکارانی پەیمانگا و زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان لە شاری سلێمانی دەست پێ کردووە و ئەمڕۆش بۆ ھەمان مەبەست لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی قوتابییان لە هەولێر ئەنجامدرا.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق لە چوار چێوەی ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەدا لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "داواکاری خوێندکاران رەوایە و داوا لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا دەکەین بێنە پەرلەمان".

جێی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی قوتابییان لە تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕاوە و پێشتر دەرماڵەی قوتابییان ٦٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار دینار بوو، بەڵام ماوەی شەش ساڵە ئەم دەرماڵەیە بڕدراوە و لەئیستاشدا قوتابییان داوای گەڕانەوەی دەکەن.

خۆپیشاندانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەمڕۆ لە ھەولێر دەستی پێ کردووە، بەڵام ماوەی سێ رۆژە لە شاری سلێمانی بەردەوامە و دوێنێش لە میانی خۆپیشاندانەکاندا لەبەردەم زانکۆی سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە و چەند قوتابییەک برینداربوون و گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن پۆلیسەوە بۆ بڵاوپێکردنی قوتابییان بەکارھات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن