سەردانی شاندێکی ئەمنیی عێراق بۆ شنگال
- وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتنە بارەگای فیرقەی ٢٠ لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا.

Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتنە بارەگای فیرقەی ٢٠ لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا.
لەمبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عوسمان غانمی، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتوونەتە بارەگای فیرقەی ٢٠ لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا.
لە راگەیەنراوەکەدا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.