سلێمانی.. وانەبێژان داوای دامەزراندن دەکەن
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
بەمەبەستی دامەزراندنیان ئەمڕۆ، ژمارەیەک وانەبێژی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندانێکیان رێکخست.
ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ژمارەیەک وانەبێژی سەربە پەرەوەردەی سلێمانی کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەس دەبوو، لەبەرەدەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان رێکخست و تیایدا داوایان کرد کە بەزووترین کات دابمەزرێنرێن.
دوای گوتنەوەی چەند دروشمێک و بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانیان لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان، بەڕيپيوانێک بەرەو بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتن.
مامۆستا محەمەد کەمال وەک نوێنەری وانەبێژانی ناوچەی شارباژێر بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکەدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئێمە کۆمەڵێک لە وانەبێژانی پارێزگای سلێمانی-ن لەگەڵ خوشک و برایانی ترمان لە پارێزگاکانی تر داوای مافێکی سەرەتایی خۆمان دەکەین کە ١١ ساڵە ئەرکەکەیمان جێبەجێ کردووە، ماوەیەکی زۆرە کە هەندێکمان ١١ ساڵە وانەبێژین، داوا دەکەین، دامانبمەزرێنن، بەتایبەت کە ئێستا بۆشاییەکی زۆر لە وەزارەتی پەروەردەدا لە نەبوونی مامۆستادا هەیە، بەبۆنەی کەمی بوودجەوە، زۆربەی وانەبێژەکان لە دەرەوەی شارەکانن، ئەگەر وانەبێژەکان لە وانە گوتنەوە بکشێنەوە، ئەوا پرۆسەی پەروەردە پەکی دەکەوێت، بۆیە داوا دەکەین کە حكوومەت بێت بەدەم داواکارییەکانەوە و دامانمەزرێنن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
