زنجیرەیەک هێرشی دڕۆنی کراویە سەر کۆگایەکی ڕۆنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر
Arbil
هەولێر - AA
لە بەیانی ئەمڕۆیەوە بە سێ دڕۆن هێرشکرایە سەر کۆگای ڕۆنی کاستڕۆڵی بەریتانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە تەواوی کۆگاکە سووتاوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک هێرشی دڕۆنی کرایە سەر کۆگایەکی کۆگاكانی ڕۆنی ئۆتۆمبێل و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی پارێزگاری هەولێر، هێرشی یەکەم لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ی بەیانی ئەنجامدراوە و دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام لە کاتژمێر ٨:٤٠ خوولەک و لە کاتی سەرقاڵبوونی تیمەکان بە کارەکانیان، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنی دووەمەوە هێرش کراوەتەوە سەر هەمان شوێن.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، کە زنجیرە هێرشەکان بەردەوام بوون و لە کاتژمێر ١٠:٢٠ خوولەک بۆ جاری سێیەم درۆنێکی دیکە لە شوێنی ئاگرەکەیداوە.
لەم هێرشەدا بە گشتی سێ درۆن لە کۆگاکەیان داوە و درۆنێکی دیکەش پێش پێکانی ئامانجەکەی، لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای شوێنی ڕووداوەکە، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە: "لەپێناو پاراستنی گیانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی، داواکراوە لە شوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە، چونکە بەهۆی سێ جار بۆردوومانکردن و گەورەیی قەبارەی ئاگرەکەوە، هیچ شتێک لەناو کۆگاکەدا نەماوە نەسوتابێت".
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندووە، کە بەهۆی مەترسییەکان و نەبوونی هیچ شتێکی ڕزگارکراو لەناو کۆگاکەدا، لە ئێستادا تیمەکان چاوەڕێ دەکەن ئاگرەکە خۆی بکوژێتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، سەڕەرای هوشداری بەرگری شارستانی هێزە ئەمنیەکان، داواش لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە لە شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەتەوە، بۆ سەلامەتی و پاراستنی خۆیان لەم شوێنە دوور بکەونەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
