عێراق

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی زیاد دەکرێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵمەتی پاککردنەوەی شاخی گۆیژەی راگەیاند و داوای لەهەموو لایەک کرد خۆبەخشانە بەشداری لەم هەڵمەتە ژینگەییە مرۆییە نیشتیمانییەدا بکەن.

Rewa Mahmood Hasan  | 12.10.2020 - نوێکردنەوە : 12.10.2020
رێژەی سەوزایی لە سلێمانی زیاد دەکرێت

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەم، هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، نوێنەری کۆمپانیا بەشدارەکان و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژەیان بەسەرکردەوە.

دوای ئەوەی بە هاوکاری چەند کۆمپانیا و رێکخراوێکی تایبەت و هەماهەنگی لەگەڵ یەکە ئیدارییە خۆجێییەکانی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە کەوتبوویە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، ئاوات محەمەد و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری کۆمپانیا بەشدارەکان و ر ێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژەیان بەسەرکردەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵمەتی پاککردنەوەی شاخی گۆیژەی راگەیاند و داوای لەهەموو لایەک کرد خۆبەخشانە بەشداری لەم هەڵمەتە ژینگەییە مرۆییە نیشتیمانییەدا بکەن.

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و هەموو فەرمانگە حکومیی و کۆمپانیا بەشدارەکانی کەرتی تایبەت و زانکۆ و رێکخراوەکانی کرد بەتایبەتی کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، قەیوان، تانوپۆ، دەروازە، ماس و هەڵەبجە) و هەموو ئەوانەش کە ئامادەیی بەشداریکردنیان لەم پڕۆژە گەورەیەدا داوە کە بەشێوازێکی تەکنیکی و زانستی و هونەریی و ئەندازەیی و ژینگەیی نوێ کارەکانیان جێ بەجێ دەکەن.

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند لەبەرئەوەی تا ئێستا بوودجەی تایبەت بە ئاودانی هەواری شار و سەوزایی و بلوارەکانی سلێمانی خەرج نەکراوە، وەک ساڵانی رابردوو لە پێناوی پاراستنی سەوزایی شارەکەدا، پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی دەکات بۆ ئاودان و پاراستنی سەوزاییەکانی سلێمانی تا کاتی باران بارین و دووبارە داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە بوودجەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خەرج بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی ماستەرپلانێکی پەسەندکراو بەشێوەی تابلۆیەکی سەوزایی، تەواوی شاخی گۆیژە سەوز دەکرێت و ناوچە سووتاوەکان دەبوژێنرێنەوە و سیستمی ئاو و ئاگر کوژێنەوە و خۆپارێزیان بۆ دادەنرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın