عێراق

راگەیەندراوی لیژنەی هاوبەشی عێراق-ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ئەبومەهدی موهەندس و قاسم سولەیمانی

لیژنەی هاوبەشی عێراق-ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، ئەبومەهدی موهەندس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی کۆبوونەوە.

Sarmand Hameed  | 25.11.2021 - نوێکردنەوە : 26.11.2021
راگەیەندراوی لیژنەی هاوبەشی عێراق-ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ئەبومەهدی موهەندس و قاسم سولەیمانی

Arbil

هەولێر - AA

لیژنەی هاوبەشی عێراق-ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، ئەبومەهدی موهەندس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەغدا پایتەختی عێراق کۆبوونەوە و لە دوای کۆتاییهاتنی دووەم رۆژی کۆبوونەوەکان، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەکە کە لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوکراوەتەوە هاتووە "هەموو رێوشوێنێکی یاسایی و دادوەریی گونجاو بگرنەبەر بۆ دادگاییکردن و سزادانی ئەنجامدەران و تێوەگلاوانی تاوانەکە و بەردەوامبوون و پتەوکردنی هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە دادوەرییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەکارهێنانی هەموو توانا بەردەستەکان بۆ دەستخستن و تەواوکردنی زانیارییە پێویستەکان بەپێی پەیماننامەی هاوکاریی یاسایی و دادوەریی لە دۆسیەی تاوانەکانی نێوان حکوومەتی کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەزووترین کات کاری لیژنەی هاوبەشیی لێکۆڵینەوە لە هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت لەسەر تەواوکردنی بەداوادچوونەکان لەسەر رێکارە دادوەرییەکان کە وەرگیراون تا ئەو کاتەی پشتڕاست دەکرێتەوە کە ئەو زانیارییانەی بۆ لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان داواکراون، تەواو بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لە میانی مانگی داهاتوو لە تاران بەڕێوەدەچێت.

هەریەک لە سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریی عێراق، موسلیم موتعەب مودیب و یاریدەدەری بریکاری گشتیی پارێزگای تاران و بریکاری دادگای نێودەوڵەتی، مستەفا سەید ئەشرەفی واژوویان لەسەر راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا کردووە.

لە سێی كانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدرانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە بۆردومانێكی فڕۆكەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریكا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın