عێراق

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد

- پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 09.11.2025 - نوێکردنەوە : 09.11.2025
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد

Arbil

هەولێر - AA

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.

لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کە بڕیارە سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.

ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و کۆی گشتی دەنگدەرانی تایبەت لەم سێ بازنەیە بریتیین لە ٢٢٤ ھەزار و ٣٣٣ دەنگدەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın