عێراق

دیندار زێباری: "بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکیی داراییە بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان"

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیندار زێباری ڕایگەیاند: "بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکیی داراییە بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان و توانای بەردەوامبوونیان لە شەڕ و ئاڵۆزی زیاد دەکات".

Zana Natık Kerem  | 30.03.2026 - نوێکردنەوە : 30.03.2026
دیندار زێباری: "بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکیی داراییە بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان"

Arbil

ھەولێر ــ AA

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیندار زێباری ڕایگەیاند: "بەھۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایی ناوچەکە، بەتایبەتی شەڕەکەی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرنجی ھێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی وڵاتانی دراوسێ بەرەو بەرگری و کارە سەربازییەکان ئاڕاستە بووە، ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر دروستبوونی کەلێنی ئەمنیی لە سنوورەکان ھەیە، بەجۆرێک کە تۆڕەکانی قاچاخچێتی ماددە ھۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک سوود لەم بارودۆخە وەردەگرن".

دیندار زێباری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی نەرێنیی بەرچاو لەسەر ئاسایشی ناوچەکە ھەیە، بەتایبەت لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و ماددە کارلێکەرە عەقڵییەکان و ڕاشیگەیاندووە کە ناسەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکە دەبێتە ھۆی سستبوونی سیستەمی کۆنترۆڵی سنوورەکان لە وڵاتانی دراوسێ، کە ئەمەش دەرفەتی زیاتر بۆ تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو دەڕەخسێنێت بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانیان لە قاچاخچێتی ماددە ھۆشبەرەکان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاندراوەکە باسی لەوەش کردەوە: "بەھۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایی ناوچەکە، بەتایبەتی شەڕەکەی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرنجی ھێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی وڵاتانی دراوسێ بەرەو بەرگری و کارە سەربازییەکان ئاڕاستە بووە، ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر دروستبوونی کەلێنی ئەمنیی لە سنوورەکان ھەیە، بەجۆرێک کە تۆڕەکانی قاچاخچێتی ماددە ھۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک سوود لەم بارودۆخە وەردەگرن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی نوێی گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان، بەتایبەت لە ناوچە ترانزێتییەکاندا".

دیندار زێباری جەختی لەوەش کردووەتەوە: "بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان تەنھا پرسێکی تەندروستی گشتی نییە، بەڵکو بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دارایی بۆ گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان، کە بەو شێوەیە توانای بەردەوامبوونیان لە ئاڵۆزی و شەڕەکان زیاد دەکات".

ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کێشانە تەنھا وەک پرسێکی ئەمنیی نابینرێن، بەڵکو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە ھەیە و لەوبارەیەوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) کرد کە ھاریکارییەکانیان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بوارەکانی بەھێزکردنی چاودێریی سنوورەکان و گۆڕینەوەی زانیاریی ھەواڵگری زیاتر بکەن.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیندار زێباری لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی کۆمەڵگا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın