عێراق

دۆسیەی لاھور شێخ جەنگی دەگوزرێتەوە بۆ دادگای ھەولێر

Heman Hussein Yaseen  | 12.01.2026 - نوێکردنەوە : 12.01.2026
دۆسیەی لاھور شێخ جەنگی دەگوزرێتەوە بۆ دادگای ھەولێر

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەمین دادگاییکردنی سەرۆکی بەرەی گەل، لاھور شێخ جەنگی و ھاوڕێکانی لە دادگای سلێمانی بەرێوەچوو کە تەنیا چەند خوولەکێکی خایاندووە و دواتر بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەکە دراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دادگای سلێمانی دزەی کردووە، لەسەر داوای پارێزەری لاھور شێخ جەنگی، دۆسیەکە دەگوازرێتەوە بۆ دادگای ھەولێر.

لاھور شێخ جەنگی و ھاوڕێکانی لەسەر سکاڵای سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستگیرکراون و یەکەمین دادنیشتنی دادگاییکردن بەڕێوەچوو، تێیدا لەسەر داوای پارێزەری لاھور شێخ جەنگی، بورھان ڕەشید گوڵە دۆسیەکە گواستراوەتەوە بۆ دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر.

بەپێی زانیارییەکان، لاھور شێخ جەنگی خۆی لە سلێمانی دەمێنێتەوە، ئەوەی بڕیاری دراوە تەنیا ناردنی دۆسیەکەیەتی بۆ ھەولێر تێھەڵچوونەوەی ھەولێر و لەوێیەوە بڕیار لەسەر دۆسیەکە دەدرێت.

بەرەبەیانی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ دوای شەڕ و پێکدادانێکی چەند کاتژمێریی لە بارەگەی سەرەکی بەرەی گەل (نزیک ھوتێل لالەزار لە سلێمانی)، ھێزەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکی بەرەی گەل، لاھور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی بە ناوەکانی پۆڵاد و ئاسۆ شێخ جەنگی و دەیان پاسەوانی شوێنەکەیان دەستگیرکرد و کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە ھات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن