عێراق, کۆڤید- ١٩

دھۆک.. بەشێکی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکرێت

- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، نزار عیسمەت: "لەئێستادا پارێزگای دھۆک بە رەوشێکی خراپدا تێپەر دەبێت و ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا روو لە زیادبوونە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 17.08.2020 - نوێکردنەوە : 18.08.2020
دھۆک.. بەشێکی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکرێت

Arbil

دھۆک - AA

بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، نزار عیسمەت رایگەیاند کە لەئێستادا پارێزگای دھۆک بە رەوشێکی خراپدا تێپەر دەبێت و ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا روو لە زیادبوونە.

نزار عیسمەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی زیادبوونی ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە دھۆک جێگەی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکان نەماوە و بەوھۆیەوە چەند نەخۆشێک گیانی لەدەستداوە و دوای لێکۆڵینەوە بە ناچاری پلانێکی نوێ دادەنێن و بەشێکی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکەن لە نھۆمی یەکەم و بەشی فریاکەوتن".

نزار عیسمەت گوتی: "پێویستە خەڵک خۆی بپارێزیت و ھاوکار بن لەگەڵ ئێمە تا بتوانین سەربکەوین و کارەسات دروست نەبێت بەھۆی ئەوەی لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک زۆر بڵاو بووەتەوە".

ناوبراو هەروەها گوتی: "پێویستییمان بە ھاوکارییە و داوا لە سەرمایەداران و خەڵکی دەوڵەمەند دەکەین کە ھاوکاربن بۆ کڕینی چەند ئامێرەک بۆ نەخۆشخانەکان لەبەر ئەوەی رەوشی دارایی خراپە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın