عێراق

دڕۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە

Heman Hussein Yaseen  | 28.07.2025 - نوێکردنەوە : 28.07.2025
دڕۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە

Arbil

هەولێر -AA

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دڕۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە کەوتنەخوارەوەی دڕۆنەکە هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ١٥ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، ٣٨ دڕۆن ئاراستەی ناوچە جیاوازەکان لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر، دھۆک و سلێمانی کراون، بەجۆرێک ٢١ دڕۆن ئاراستەی ھەولێر، ١٠ دڕۆن ئاراستەی دھۆک و ٧ دڕۆنیش ئاراستەی سلێمانی کراون و بەشێکی زۆریان کێڵگە نەوتییەکانییان بە ئامانج گرتووە و بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەک ڕاگیراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın