عێراق

دهۆک.. دەستپێکردنی پڕۆژەی وزەی خۆر بۆ ژمارەیەک قوتابخانە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دوو ڕێکخراوی ئەمریکی، پڕۆژەی دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ١٠ قوتابخانە لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند.

Rawan Subhi Obaiullah  | 28.07.2025 - نوێکردنەوە : 29.07.2025
دهۆک.. دەستپێکردنی پڕۆژەی وزەی خۆر بۆ ژمارەیەک قوتابخانە

Dahuk

دهۆک - AA

بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئالان حەمەسەعید، پارێزگاری دھۆک عەلی تەتەر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی موسا ئەحمەد، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو ڕێکخراوی ئەمریکی LDS و Stirling Foundation پڕۆژەی دابینکردنی کارەبای بە ڕێگەی وزەی خۆر بۆ ١٠ قوتابخانە لە پارێزگای دھۆک ڕاگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دوو قۆناغ کاری لەسەر دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ٣٥ قوتابخانە کردووە و دەیان قوتابخانەی ئاوەدان و نۆژەنکردووەتەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەندین ھەنگاوی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی وزەی سووتێنەری وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا ھەڵگرتووە.

لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا ھاتووە، ھەر ھاوبەشێکی کارەبا ئەگەر سیستەمی سۆلاری دانا و، زیاد لە پێویستی خۆی کارەبا بەرھەمبھێنێت، ئەوا دەتوانێت ئەو کارەبا بەرهەمهاتووەی لە پێویستیی خۆی زیاترە، بیداتەوە حکوومەت، واتا بە کارەبای نیشتمانی ببەستێتەوە و ماڵێکی دیکە بەکاری دەهێنێت، ئەو کاتە پارەی ئەو کارەبایەی بۆ دەگەڕێتەوە کە زیاد بەرهەمی هێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın