عێراق

درۆنێک لە سلێمانی خرایە خوارەوە

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 10.07.2025 - نوێکردنەوە : 10.07.2025
درۆنێک لە سلێمانی خرایە خوارەوە

Arbil

هەولێر - AA

درۆنێک لەسەر بارەگای فەرماندەیی یەکەی ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگە خرایە خوارەوە.

لەم بارەیەوە گوتەبێژی یەکەی ٧٠، عەمید ئەحمەد لەتیف بە میدیای لۆکاڵی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر ٢٢:٤٥ خوولەک، درۆنێک لەسەر ئاسمانی فەرماندەییەکە تەقەی لێکراوە و خراوەتە خوارەوە.

بە پێی گوتەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

پێشتریش لە شەوی ١ی تەممووز، دوو درۆن لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی کە بارەگای فەرماندەیی یەکەی ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگەی لێیە، کەوتە خوارەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın