عێراق

دادگایەکی عێراقی سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکرد

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە.

Zana Natık Kerem  | 11.02.2026 - نوێکردنەوە : 11.02.2026
دادگایەکی عێراقی سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکرد

Arbil

ھەولێر – AA

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر، بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادراون.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن و فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەرکردووە.

بەپێی ڕاگەیەنداراوەکە، ئەو پێنج کەسە کە بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادراون، پێشتر بە بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین و کافاین" دەستگیرکرابوون.

باسی لەوەیش کردووە کە سزاکە، بەپێی ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (٥٠) بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەرکراوە.

لە ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە بکات، ئەوا بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın