عێراق

داخستنی ئاسمانیی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون درێژکرایەوە

بەھۆی بەردەوامی خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عیراق دڕێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ڕاگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 16.03.2026 - نوێکردنەوە : 16.03.2026
داخستنی ئاسمانیی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون درێژکرایەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عیراق دڕێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ڕاگەیاند، ئەوەیش بەھۆی بەردەوامی خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە داخستنی ئاسمانیی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون، ھەروەھا تڕانزێت لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە دڕیژکراوەتەوە.

ھەروەھا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆی دووشەممەوە چووەتە واری جێبەجێکردن و لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجەشممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ھەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشھاتەکانی ناوچەکە دەرکراوە و بەو پێیەش ھەڵسەنگاندنی دیکەی بۆ دۆخی ناوچەکە دەکرێتەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە دوای دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل لەگەڵ ئێران، وڵاتانی ناوچەکە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتووە و لەم چوارچێوەیەشدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێڕاقی، ئەمە بۆ چەندین جارە بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون درێژدەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın