حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە باکووری عێراق دەست پێ کرد
ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە باکووری عێراق دەست پێ کرد.
Arbil
هەولێر - AA
حەشدی شەعبی دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و رۆژهەڵاتی دیجلە سەربە حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
راشیگەیاندووە کە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی تیرۆریستانی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.
