حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند گرووپە شیعەکان بە ھەڵە لە نێو لیستی تیرۆردا بوون
Arbil
بەغدا - AA
حکوومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە بڕیاری دانانی حزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر پاشگەزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لیستەکە بەر لە پاکنووس کردن بڵاوکراوەتەوە.
لیژنەی بلۆککردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستان لە عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد بڕیاری ژمارە ٦١ی ساڵی ٢٠٢٥، کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە ژمارە ٤٨٤٨ لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە، تایبەت بووە بە بلۆککردنی سامانی قەوارە و کەسایەتییەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوی داعش و قاعیدە.
لیژنەکە ڕوونیکردەوە لیستەکە ئاماژەی بە ژمارەیەک حزب و قەوارە کردووە کە هیچ پەیوەندیان بە چالاکی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو دوو ڕێکخراوە تیرۆریستییە و، ڕەزامەندیی عێراق تەنیا لەسەر پۆلێنکردنی کەسایەتی و قەوارەکانی سەر بە داعش و قاعیدە بووە.
لیژنەکە جەختی کردەوە کە دانانی ناوی قەوارەکانی دیکە بەهۆی ئەوە بووە کە لیستەکە پێش پاکنووس کردن بڵاوبووەتەوە، لەبەرئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، ڕاست دەکرێتەوە و ناوی ئەو قەوارە و حزبانە لە لیستی قەوارەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە دەردەهێنرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
