بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک پلازمای خوێنی بەخشی
بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب دوای ١٥ رۆژ کەرەنیتنە بوون و چاکبوونەوەی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا پلازمای خوێنی بەخشی.
At Ta mim
کەرکووک - AA
بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب دوای ١٥ رۆژ کەرەنیتنە بوون و چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) پلازمای خوێنی بەخشییە دوو هاووڵاتی کەرکووک.
بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب لە بانکی خوێنی کەرکووک ئامادەبوو و پلازمای خوێنی بەخشییە دوو هاووڵاتی کە یەکێکیان خەڵک قەزای چەمچەماڵ-ە و ئەوی تر هاووڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەبی کەرکووک-ە.
عەقید مازن غەریب به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خۆشحاڵە بەوەی پلازما بەخشینەکەی دەبێتە هۆکاری چارەسەرکردنی خەڵکانی تر و داوا لە چاکبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکات کە پلازمای خوێنیان ببەخشن بۆ ئەوەی بەخشین ببێتە کولتوور لەنێو کۆمەڵگادا.
هێزەکانی فریاکەوتنی کەرکووک ئەرکی بەخاکسپاردنی ئەو کەسانەیان لە ئەستۆیە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ گیان لەدەست دەدەن.
عەقید مازن غەریب ئاماژەی بۆ ئەوەیش دا کە پێ دەچێت بەهۆی بەریەککەوتن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ گیان لەدەستداوە، تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبێت.
عەقید مازن لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨ و نۆ مانگە بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک-ە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
