بەرهەم ساڵح: "خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ"
- سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ و دەستدرێژی بەڵكو دەبێتە ناوچەیەک بۆ ئاشتی و دۆستایەتی

Arbil
هەولێر - AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ و دەستدرێژی بەڵكو دەبێتە ناوچەیەک بۆ ئاشتی و دۆستایەتی
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە وتەیەكدا كە ئەمرۆ شەممە لە میانی كردنەوەی (دیدگای گەنجانی عەرەب بۆ پێشەنگی كار) پێشكەشیكرد، كە لە لایەن یەكێتی عەرەبی بۆ ژنان رێكخرا بوو و لە نووسینگەی سەرۆكی رەوتی حیكمە، عەممار حەكیم ساز كرابوو، ئاماژەیكرد بەوەی ناوچەكە و جیهانیش پێویستیان بەوە نییە جەنگێكی نوێ لە كەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەراست رووبدات بە ئەندازەی ئەوەی پێویستیان بەسەركەوتنی عێراقە بەسەر تیرۆریستاندا و ببێتە بەشێک لە سیستەمی هەرێمیی نوێ كە لەبار بێت بۆ برەودانی ئابووری و دەستەبەركردنی كار بۆ گەنجانی بێكار و بەدیهێنانی داواكاری كۆمەڵگەکەمان لە پەروەردەو فێركردن و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و شكۆمەند بۆیان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، بەرهەم ساڵح لە وتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد کە تەواوی ناوچەكە پێویستی بە بنیادنان و گەشەپێدان هەیە، پێویستی بە دەستەبەركردنی ئاشتی هەیە لە پێناو هەڵسانەوە و گەیشتن بە كاروانی شارستانی و جیهانی بە بێ جیاوازی کیشوەرەکان، پەلەكردن لە درێژە پێدان و دروستكردنی شارستانیەتەكەی، هیچ كاممان لە ناوچەكە نابێت چیتر لەوە دوا بكەوین وەك لەوەی كە پێشتر دوا كەوتوین، پێویستە هەماهەنگی لە پێناو ئاشتی و بنیادنانەوە راستگۆیی بێت نەك بۆ درێژە پێدانی گرژی و قەیرانەكان.
هەر لە پەراوێزی ئەو دیدگایەدا سەركۆماری عێراق پێشەنگایەكی كاری دەستی و هونەری جیاوازی بەسەر كردەوە بە یاوەری سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەو تابلۆیانەی روانی كە داهێنانی گەنجانی وڵات تیا بەرجەستە كرا بوو.